هەسەدە: تەنها دوێنێ 14 چەکدارى سەربە تورکیامان کوشتوە

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 23/01/2025
کوردستان
+
-

هێزەکانى سوریاى دیموکرات دەرئەنجامى ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە هێزەکانى سەربە تورکیاى لە 24 کاتژمێرى رابردو بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکەن کە توانیویانە 14 چەکدار بکوژن و رێگریش لە چەند هێرشێکى دیکەیان بکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرئەنجامى ئۆپەراسیۆنەکانى رۆژى رابردویان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛ لە میحوەرى باشور و رۆژهەڵاتی شاری مەنبج توانیویانە روبەڕوى فڕۆکە بێفڕۆکەوان و چەکدارانى سەربە تورکیا ببنەوە و 14 چەکداریش بکوژن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە چەکدارانى سەربە تورکیا هەوڵیانداوە دزە بکەنە خاڵەکانیان لە میحوەرى سوریاتێل و هێزەکانى هەسەدە روبەڕویان بونەتەوە و توانیویانە چەکدارێک بکوژن و ئەوانى دیکەش هەڵاتون.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامى چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە گوندەکانى ئەبو قەلقال و تەل عرش و قەلعە نەجم، 10 چەکداریان کوشتوە یەکینەکانى شەهید هارونیش چەندین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و لەوێش سێ چەکدار کوژراون و شەشى دیکەیش بریندار بون.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هەر دوێنێ، هێزەکانى سەربە تورکیا چەند گوندێک و پردى قەرەقۆزاق و دەوروبەرى بەنداوى تشرین و بەرەکانى باشور و رۆژهەڵاتى مەنبجیان بە چڕى بۆردومان کردوە.

205 جار خوێندراوەتەوە