ئەندامێکی کۆمیتەی
بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پرسی چەکدانان دەبێت لە کۆنگرەدا گفتوگۆی لەبارەوە
بکرێت و بۆئەوەش پێویستە عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت و بەشداری لە کۆنگرەی پارتەکەی
بکات.
هەواڵ:KNNC
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکی
تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، زمانی دەوڵەتی تورکیا و کردەوەکانیان بۆ ئاشتی نییە بەڵکو
شەڕ دژوارتر دەکات.
موراد قەرەیلان، لە
گفتوگۆیەکەدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی ڕایگەیاند، زمان و کردەوەکانی دەوڵەتی
تورکیا بۆ ئاشتی نییە، بەڵکو بۆ شەڕێکی سەختترە لەوەی پێشتر.
ئەندامەکەی کۆمیتەی
بەڕێوەبەری پەکەکە وتیشی، ئەگەر تورکیا دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر
بکات دەبێت پێش هەرشتێک عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکات.
قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکرد، پەکەکە بزوتنەوەیەکی هێز
و باوەڕی و ئایدۆلۆژیە و تەنها ریبەری ئەوان دەتوانێت لەو بارەیەوە
قسە بکات.
باسی لەوەشکرد، پرسی
چەکدانان دەبێت لە کۆنگرەدا بڕیاری لێبدرێت، بۆ ئەوەش دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان
وەک ڕیبەری بزوتنەوەکەیان ئازاد بکریت و لەو کۆنگرەیەدا بەشداری بکات.
836 جار خوێندراوەتەوە