رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی: توركیا خانوی هاوڵاتییەكیان تەقاندەوە

KNN : Kurdish News Network
04:57 - 07/02/2025
کوردستان
+
-

ئەندامی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی ئاشكرایكرد، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆردومانی چیایای گارایان كرد و خانویەكیان تەقاندەوە.


هەواڵ: (KNNC)


کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا كاتژمێر (03:40) خولەكی دوانیوەڕۆ، بۆردومانی (گوندی مژێ)ـیان لە بەری گارای قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك كرد و خانوی هاوڵاتییەكیان تەقاندەوە.


وتیشی: تا ئێستا زیانە گیانییەکانی بۆردومانەكەی توركیا نەزانراوە.


ئەندامەكەی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە (15)ـی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆسەر گوندەکانی دەڤەری نهێلێ و بەری گارا و بەشێک لە گوندەکانی بەرواری باڵا دەستپێکردوە. گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا لە دانیشتوانەکەیان چۆڵکراون.

417 جار خوێندراوەتەوە