پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ شەپۆلێکى بەفر و کڕێوە و
باران بەشێکى زۆرى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە و زۆرترینیشى لە گەرمیان
دەبێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ئەو پێشبینییانەى بۆ کەشوهەوا کراوە؛
ئەمڕۆ لە گەرمیان و سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى راپەڕین و بەشێکى سنورى پارێزگاى
هەولێر و بەشێکى بادینان بەفر و سەرما و کڕێوە دەبێت.
شاڵاو هیدایەت پێشبینى دەکات کاریگەریی ئەم
شەپۆلە تا کاتە جیاوازەکانى شەو بمێنێتەوە و تا ناوەڕاستى هەفتەش رەشەبا بێت و
سەرماکەش تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.
هەروەک سیروان ساڵح، شارەزاى کەشناسى
لەوبارەیەوە پێشبینى کردوە کە رێژەى بەفر و بارانەکە لەنێوان 5 ملیمەتر باران تا 5
سانتیمەتر بەفردا بێت و هۆکارەکەیشى کاریگەریی تۆپەڵە هەوایەکی ساردى سیبیریی
روسیایە.
بە هەمانشێوە ئەو کەشناسەش پێشبینى دەکات زۆرینەى کاریگەرییەکانى ئەم
شەپۆلە لە بەرزاییەکانی باکوری گەرمیان و ناوەڕاستی
گەرمیان و بەرزاییەکانی نێوان کەرکوک و چەمچەماڵ و نێوان ناحییەی رزگاری بەرەو ناحییەی
سەنگاو و بەرزاییەکانی نێوان کەلار پێباز بۆ شێخ تەویل و بەرزاییەکانی داری خلە بێت.
198 جار خوێندراوەتەوە