لەم دو مانگەدا هەسەدە نزیکەى 500 چەکدارى سەربە تورکیاى کوشتوە

KNN : Kurdish News Network
12:16 - 08/02/2025
کوردستان
+
-

لەسەرەتاکانى کانونى دوەمى رابردو تا ئێستا نزیکەى 500 چەکدارى سەربە تورکیا لەلایەن هێزەکانى سوریاى دیموکراتەوە کوژراون، 15 چەکداریشیان لە 24 کاتژمێرى رابردودا بوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

روانگەى سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە؛ هێزەکانى سوریاى دیموکرات ژمارەیەک هێرشیان لە چەند میحوەرێکى جیاوازەوە ئەنجامداوە لە دێرحافز بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان توانیویانە چەکدارێک بکوژن و ئۆتۆمبێلێکى سەربازیی تێکبشکێننن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە بەنداوى تشرین لە روبەڕوبونەوەیەکدا چوار چەکدارى سەربە تورکیایان کوشتوە و سیانى تریان بریندار کردوە و لە قەرەقۆزاقیش 10 چەکداریان کوشتوە و زیاتر لە 15ـى تریان بریندار کردوە.

 

بەپێی ئامارەکەى روانگەى سوریی، لە 12ـى کانونى دوەمى ساڵى رابردوەوە تا ئەمڕۆ ژمارەى ئەو چەکدارانەى سەربە تورکیا کە لەلایەن هەسەدەوە کوژراون گەیشتوەتە 458 چەکدار، لە بەرامبەردا 55 هاوڵاتیی مەدەنی و 90 شەڕڤانیش شەهید بون.

234 جار خوێندراوەتەوە