نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
دابەزینى تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (44) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە
دوێنێ نرخەکەى دوو دۆلار و 26 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (67) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ
نرخەکەى دوو دۆلار و 31 سەنت دابەزیوە.
83 جار خوێندراوەتەوە