نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (75)
دۆلار و (27)
سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 25 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (46) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى
17 سەنت بەرزبوەتەوە.
66 جار خوێندراوەتەوە