نرخی زێڕ زیاتر
بەرزبوەوە و ئۆنسەیەک نزیک دەبێتەوە لە سێ هەزار دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2933.45 مامەڵەی
پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بە رێژەی 0.4% بەرزبوەوە و گەیشتە
2957.50 دۆلار.
ترس لە هەڵگیرسانی جەنگی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وایکردوە، زێڕ
بەردەوام نرخەکەی بە بەرزی و ناجێگیری بمێنێتەوە.
سەبارەت بە کانزاکانی
دیکەش، زیو لە مامەڵەکانی سپۆتدا بە ڕێژەی لەسەدا 0.1 دابەزیوە و بۆ هەر ئۆنسەیەک
بە 32.32دۆلار دابەزیوە، پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.1% بەرزبوەوە و گەیشتە 996.35 دۆلار،
بەپێی داتاکانی ڕۆیتەرز، پالادیۆم بەڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتووەتە 991.26 دۆلار.
1362 جار خوێندراوەتەوە