نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى
برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینى تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى
جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (74) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 53 سەنت
دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (74) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت
و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 72 سەنت دابەزیوە.
77 جار خوێندراوەتەوە