میدیاكانی ئەمەریكا: ئیدارەی ترەمپ كارمەندانی فیدراڵی لەكار دور دەخاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:38 - 15/02/2025
ئابوری
+
-

ئیدارەی ترەمپ دەستیكردوە بە هەڵمەتی دورخستنەوەی كارمەندانی فیدراڵی و بەرپرسێكی حكومەتی ئەمەریكاش دەڵێت؛ ئەو ژمارەی میدیاكان بڵاویانكردوەتەوە راست نییە، بەڵكو كەمتر لە (50) كارمەند لەكارەكانیان دوردەخرێنەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

میدیا ئەمەریكییەكان بڵاویكرده‌وه‌، لەچوراچێوەی ئەو هەڵمەتەی لەلایەن ئیداره‌ی تره‌مپەوە بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی دەستیپێكردوە، ئیدارەكە زیاتر له (300)‌ كارمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشی ئه‌تۆمی نیشتمانی دەركردوە.

هاوكات،‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مەریكا ئاشكرایكردوە، ئە ژمارەی لەلایەن میدیاكانەوە بڵاوكراونەتەوە راست نییە، بەڵكو ژمارەی كارمەندانەی لە كارەكانیان دەور خراونەتەوە لە (50) كەس كەمترە.


كەناڵەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، پێشتریش ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمەریكا ستافی باڵای ئیداره‌ی ئه‌رشیف و تۆماره‌ نیشتمانییه‌كان ناچار كردوه‌، كە ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه.


لە راپۆرتێكدا لەسەر دورخستنەوەی كارمەندانی فیدراڵی، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگەیاندوە: ده‌زگای كارمه‌ندان و دامه‌زراندنی فیدراڵی ئه‌مەریكا پەیامێكی ئاڕاسته‌ی ده‌زگا فیدراڵیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردوه كە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە،‌ ژمارەیەكی زۆر لە ئەو كارمەندانەی كە ئێستا لە قۆناغی تاقیكردنەوەدان، له‌ كاره‌كانیان دوریانبخه‌نه‌وه‌.

 

نیویۆرك تایمز باسی له‌وه‌شكردوه‌، دوای پەیامەكەی دەزگای كارمەندان، به‌شی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان  پێشنیازی بۆ فەرمانگە تایبەتمەندەكان كردوه‌ ئەو كارمەندانەی لەقۆناغی تاقیكردنەوەدان لەكارەكانیان دوربخەنەوە كە‌ ژماره‌یان زیاتر لە (200) هه‌زار كارمه‌ند دەبێت.

210 جار خوێندراوەتەوە