نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بە جێگیری ماوەتەوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (74) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ
نرخەکەى جێگیرە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (74) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى
جێگیرە.
80 جار خوێندراوەتەوە