151 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەی بۆ خواردنی سەربازانی ئەمەریکا تەرخانکراوە، دیارنەماوە.
ئابوری:KNNC
لە لێکۆڵینەوەیەکی ماڵپەڕی "Military.com" کە تایبەتە بە هەواڵە
سەربازییەکانی ئەمەریکا، دەرکەوتوە 151 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەی بۆ خواردنی سەربازان
تەرخانکراوە، بڕاوە و بۆ شوێنێکی نادیار نێردراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
تا ئێستا رون نییە پارەی دەرماڵەی خۆراکی سەربازانی ئەمەریکا بۆچی خەرجکراوە.
هەروەها، تۆڕی هەواڵی
ئەمەریکی (فۆکس نیوز) بڵاویکردوەتەوە، لەکۆی 552 ملیۆن دۆلار کە ساڵی رابردو بۆ پێدانی
دەرماڵەی خۆراک بە سەربازانی ئەمەریکا تەرخانکرابو، 151 ملیۆن دۆلار ون بوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سوپای
ئەمەریکا، هەر سەربازێک مانگانە نزیکەی 465 دۆلار وەک "دەرماڵەی ژیان" وەردەگرێت،
کە بۆ کڕینی خۆراک بەکاریدەهێنێت.
بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا داوایان کردوە، بەزوترین کات لێکۆڵینەوە لە هۆکار
و چۆنییەتی ونبونی پارەکە بکرێت.
109 جار خوێندراوەتەوە