ئەحمەد شەرع داوادەکات
ئاوارەکانی عەفرین بگەڕێنەوە ناوچەکەیان و بەڵێنیشی بە خەڵکی ناوچەکە داوە سنور بۆ
گروپەچەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا دابنێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی هەواڵی میدیاکانی
سوریا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا،ڕۆژی شەممە، سەردانی شاری عەفرینی
ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە و لەگەڵ کەسایەتیی و خەڵکانی ناوچەکە کۆبوەتەوە.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردوە،
ئەحمەد شەرع بەڵێنی بە خەڵکی داوە کە ڕێکاری پێویست و خێرا بگرێتەبەر بۆ بەرگرتن
بە پێشلکارییەکانی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا و ڕاگرتنیان، لەپێناو گەڕاندنەوەی
ئاساییش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
هاوکات ئەحمەد شەرع
داوای لە کوردانی ئاوارە عەفرینییەکانی نیشتەجێی ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە کردوە
کە بگەڕێنەوە ناوچەکەی خۆیان.
635 جار خوێندراوەتەوە