سوپای عێراق ڕێگری لە
جوتیارانی کوردی سنوری ناحیەی سەرگەڕان دەکات بگەڕێنەوە سەر زەوییەکانیان و جوتیارانیش دەڵێن:
دەگەڕێینەوە سەر زەوییەکانیان و باکیان بە ڕێگرییە سیاسییەکان نییە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ جوتیارانی
کوردى گوندى شناغە لە سنوری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز، لە پارێزگای
کەرکوک، لە دژی ڕیگرییەکانی گەڕانەوەیان بۆسەر زەویییەکانیان گردبونەوە، هێزێکی
سوپای عێراقیش بۆ ڕێگریکردن لە جوتیاران گەیشتنە ناوچەکە.
محەممەد ئیسماعیل، کە
نوێنەری جوتیارانی ناوچەکەیە، بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەوان ستەمیان لێدەکرێت و
ڕێگرییەکانیش سیاسیین و تەنها لەبەر کوردبونیانە.
دەشڵێت: ئەوان بڕیاریان
داوە بگەڕێنەوە سەر زەویی و موڵکەکانیان و باکیان بە دەرئەنجامەکەی نییە،
داواش لە نوێنەرانی کورد دەکەن هەڵوێستیان هەبێت و گرفتی جوتیارانی کورد چارەسەر
بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 21ی
مانگی ڕابردودا، پەرلەمانى عێراق یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان
پەسەندکرد و بڕیارەکانی ئەنجومەنی شۆڕشی ڕژێمی پێشو هەڵوەشێندرایەوە، بەو پێیەش
دەبێت زەوییە کێشە لەسەرەکانی کەرکوک بۆ کورد بگەڕیندرێنەوە.
197 جار خوێندراوەتەوە