دوو منداڵى کورد-ى
دانیشتوى شارەکانى سلێمانى و هەولێر توانیویانە لەسەر ئاستى 16 وڵات و بە بەشدارى
زیاتر لە 450 منداڵ پلەى یەکەم و دوەم لە پێشبڕکێیەکى بیرکاری-هزریی بەدەستبهێنن.
هەواڵ:KNNC
لە پێشبڕکێی
نێودەوڵەتیی تایبەت بە بیرکاریی هزری کە لە رۆژى 15/2/2025 لە شارى بەغداد بەڕێوەچوە، (لاوى هەرێز)، کە لە شارى سلێمانییەوە بەشدارى کردوە توانیویەتى پلەى یەکەم
بەدەستبهێنێت و (عەبدوڵا پێشەوا) ش کە لە شارى هەولێرەوە بەشدارى کردوە توانیویەتى
پلەى دوەم بەدەستبهێنێت.
(لاوى هەرێز)، لەلایەن
مامۆستایەکى تایبەت بەناوى (بەڵێن هەورامى) راهێنانى پێکراوە و (عەبدوڵا پێشەوا)ش
لەلایەن مامۆستایەک بەناوى (پێشواز فایەق) راهێنانى کردوە.
لەم پێشبڕکێیەدا، جگە لە لاوى و عەبدوڵا
زیاتر لە 450 منداڵى دیکە لە 16 وڵاتى جیاوازەوە بەشدارییان کردوە ئەوانیش وڵاتانى (روسیا، تورکیا ، ئێران، ئۆکرانیا ، ئەڵمانیا ،
کازاخستان ، ئۆزباکستان ، فەرەنسا، تونس ، سعودیە ، یەمەن ، میسر ، چیک ، عێراق)ن.
343 جار خوێندراوەتەوە