ئەمەریكا: كار بۆ كۆتایی هێنانی جەنگی ئۆكرانیا دەكەین

KNN : Kurdish News Network
04:34 - 18/02/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: تا كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكرانیا درێژە بە كۆبونەوەكان دەدەن و لەپێناو كۆتایی هێنان بەجەنگەكەش كیێڤ و مۆسكۆ سازش دەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند: لە كۆبونەوەی نێوانیان لەگەڵ شاندەكەی روسیا، گفتوگۆكانیان ئەرێنی بون و لەلایەن هەردولاوە جەخت كراوەتەوە تا كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكرانیا درێژە بە كۆبونەوەكان بدەن.


وتیشی: ویستی سەرۆكی ئەمەریكایە كە كۆتایی بەجەنگ بهێنرێت و ئیدارەی كۆشكی سپی بەو ئاڕاستە كاردەكات، بۆیە بۆ كۆتایی هێنان جەنگەكەش لەلایەن هەردو لایەنی بەشەڕ هاتو سازشكردن بەدی دەكرێت.


رونیكردەوە، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوانیان لەگەڵ مۆسكۆ لە سعودیە، لیژنەیان بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ پێكنەهێناوە.


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە كۆبونەوەكانی داهاتودا گفتوگۆ لەسەر ئەو زەویانەی  ئۆكرانیا دەكرێت كە لەلایەن مۆسكۆوە كۆنترۆڵ كراوە.

153 جار خوێندراوەتەوە