تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ، مەترسی لەسەر ژیانی
هاوڵاتییانی سوریا دروست كردوە، رێكخراوێكی نێودەوڵەتیش هۆشداریی دەدات لەوبارەیەوە.
هەواڵ:KNNC
رێكخراوی هاندیكاپ ئینتەرناشیۆناڵ، هۆشداریدا لەوەی،
بەهۆی ئەو تەقەمەنی و پاشماوانەی جەنگ کە لە 14 ساڵى رابردودا لە سوریا
بڵاوبونەتەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانی 15 ملیۆن هاوڵاتی دروست بوە.
دانێلا زیزی، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سوریا لەو رێكخراوە
نێودەوڵەتییە، رایگەیاند: یەك لەسەر سێی هاوڵاتیانی سوریا، مەترسیی لەسەر ژیانیان
دروستبوە بەهۆی بونی 100 بۆ 300 هەزار پارچە تەقەمەنی نەتەقیو لەو وڵاتە، ئەوەش
كارەساتێكی گەورەیە و یەكێكە لەو كێشە سەرەكییانەی روبەڕوی سوریا بوەتەوە.
وتیشی: ژمارەیەكی زۆر چەكی ناتەقلیدی لە سوریا
بەكارهاتون، وەك بەرمیلی بۆمبڕێژكراو كە رێژەی شكستی بەرزە، هەروەها داعش مینی
لە چەندین ناوچەدا چاندوە، هەربۆیە زیاتر لە 15 ملیۆن هاوڵاتی سوریا مەترسیی
گیانلەدەستدان یان برینداربونیان بەو تەقەمەنییانە لەسەر دروست بوە.
79 جار خوێندراوەتەوە