زنجیرەیەک تەقینەوە لە
نزیک تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل لە ناو چەند پاسکێدا رویاندا، پۆلیسیش دەڵێت: تەقینەوەکان
هیچ کوژراو و بریندارێکیان لێنەکەوتوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند،
چوار بۆمب لە ناو چوار پاسدا دانرابون سێ لە بۆمبەکان تەقیوەتەوە و چوارەمیان
هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەقینەوەکان
بونەتەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناو ئەو پاسانەدا، بەڵام هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتوەتەوە.
هاوکات، ڕۆژنامەی ئەهلی
یەدیوت ئەهرۆنۆت لە زاری سەرچاوەکانی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە، ئەو تەقەمەنیانەی کە لە
بۆردومانەکاندا بەکارهێنراون، کێشی هەریەکەیان نزیکەی پێنج کیلۆگرام بووە.
لێکۆڵینەوە
سەرەتاییەکانی پۆلیس دەستیپێکردوە و تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارییەتیی
خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیاندوە.
58 جار خوێندراوەتەوە