سەرۆکی لوبنان رایدەگەیەنێت: گەندەڵی لە
وڵاتەكەیدا بوە بەکولتور و تەنها "لێپرسنەوە" دەتوانێت گەندەڵكاران
رابگرێت، ئاشكراشیكرد كە؛ وڵاتەكەی مایەپوچ نییە، بەڵکو تاڵانکراوە.
هەواڵ: (KNNC)
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان رایگەیاند:
دوای دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە خەمی سەرەکیی بوە بە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیی
کە كاری ئیدارەکانی پەكخستوە و لە ئێستادا بوەتە کولتور، كە تەنها لێپرسینەوە
دەتوانێت رێگری لێبكات، بۆیە كار بۆ كەمكدنەوە و بنەبڕكردنی دەكەن.
وتیشی: لوبنان مایەپوچ نەبوە، بەڵکو لەلایەن
ژمارەیەك گەندەڵكاری گەورەوە تاڵانکراوە و سامان گشتی بەویستی خۆیان و بۆ
بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن، بۆ روبەڕوبونەوەشیان بەپشتیوانی رێكخراوە
ناوخۆییەكان و جیهانییەكان لە سەرۆكی دەوڵەتەوە بەرەنگاریان دەبنەوە.
سەرۆکی لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد؛ دەسەڵاتی
جێبەجیكردن بەپێی یاسا و بڕگەكانی بەرەنگابونەوەی گەندەڵی ئەركەكانی خۆی جێبەجێ
دەكات و بۆ روبەڕوبونەوەشیان بە دەسەڵاتی دادوەری و لێپرسینەوە گەندەڵكارەكان
دەباتە بەردەم دادگا.
134 جار خوێندراوەتەوە