وایزانیوە فەڵەستینین... لە ئەمەریکا تەقە لە دوو گەشتیارى ئیسرائیلی کراوە

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 19/02/2025
جیهان
+
-

سەرۆکى شارەوانى مەیامى ئەمەریکا ئاشکرایکردوە کە کەسێکیان بە تۆمەتى تەقەکردن دەستگیر کردوە کە تەقەى لە دوو کەس کردوە وایزانیوە فەڵەستینین، بەڵام دەرکەوتوە گەشتیارن و ئیسرائیلین.

 

هەواڵ:KNNC

 

دانیلا لیڤین، سەرۆکى شارەوانى مەیامى لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە ئێکس نوسیویەتى:" لە فلۆریدا کەسێک تەقەى لە دوو هاوڵاتیی کردوە کە پێیى وابوە فەڵەستینین، دواى لێکۆڵینەوەش دەرکەوتوە ئەو دوو کەسەى تەقەیان لێکراوە گەشتیارى ئیسرائیلی بون.

 



سەنتەرى چاکسازى ویلایەتى مەیامى لەبارەى تۆمەتبارەکەوە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە گەنجێکى تەمەن 27 ساڵانە و بەتۆمەتى هەوڵدان بە کوشتن هەر زو دواى رودوەکە دەستگیر کراوە.

 

لەدواى لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانى بەوەداناوە کە لەکاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێلەکەیدا ئەم دوو کەسەى بینیوە و پێی وابوە کە فەڵەستینین هەربۆیە دابەزیوە و تەقەى لێکردون و بریندارى کردون.
پارێزەرى تۆمەتبارەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە لەکاتى تەقەکردنەکەدا کەسى تۆمەتبار کێشەى دەرونى هەبوە و "لە ژیانى خۆى ترساوە."

 

لە هەڵگیرسانى شەڕى نێوان بزوتنەوەى حەمماس و ئیسرائیلەوە، رێژەى تاوانەکان لە ئەمەریکا دژى فەڵەستینییەکان زیادى کردوە بەجۆرێک شەش روداوى تەقەکردن و هێرشکردن و کوشتن رویانداوە.


66 جار خوێندراوەتەوە