دواى ئەوەى
سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل جەختیکردەوە لەوەى هەر رێککەوتنێک لە داهاتودا لەسەر
بنەماى هەڵوەشانەوەى حەمماس ئەنجام دەدرێت، ئەو بزوتنەوەیە رەتى کردەوە و ئەو
مەرجەش بە جەنگێکى دەرونى بێمانا ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
حازم قاسم، وتەبێژى
بزوتنەوەى حەمماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ "مەرجى ئیسرائیل بۆ دورخستنەوە و
هەڵوەشاندنەوەى بزوتنەوەى حەمماس لە کەرتى غەززى تەنها جەنگێکى دەرونى بێمانایە و
بە هەمو جۆرێک رەتى دەکەینەوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە بزوتنەوەکەیان لەڕوى سیاسیی و مەیدانیشەوە ئامادەن بۆ جێبەجێکردنى قۆناغەکانى
دوەهەم و سێهەمى ئاگربەست.
جەختیش کراوەتەوە کە
حەمماس بەهۆى فشارى نێوەندگیرەکانیانەوە رەزامەندە ژمارەى ئەو زیندانیانەى
ئازادیان دەکات بۆ دوو هێندە بەرز بکاتەوە.
230 جار خوێندراوەتەوە