کەشناسی هەرێم: ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:56 - 07/03/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکات و لەکاتەکانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، هاوکات سبەینی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوردەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە لە پاێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، نمەباران دەبارێت، پاشان لەکاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

 

دەشڵێت: هەندێک کات بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی پارێزگای هەولێر، کەمێک بەفر ببارێت.

 

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زودا بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نمەبارانی پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچە، بەڵام کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هەندێک لەو ناوچانە باران بەشێوەی لێزمە دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ پلەکانی گەرما بەنزیکەی دوو تـــا چـــوار پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ.

 


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 19  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

104 جار خوێندراوەتەوە