بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە کەی
ئێن ئێنی راگەیاند؛ سیستمی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەفتەی
داهاتوەوە جێبەجێ دەکرێت و فۆڕمە نوێیەکە لە
ڕێگەی ئەپی نێو مۆبایلی هاوڵاتییان خۆیانەوە دروست دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و
پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، سیستەمی نوێکردنەوەی
زانیاری فۆڕمی خۆراک و بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمەکە لە هەرێم قۆناغی یەکەمی تەواو
بوە و چاوەڕوانن لەم هەفتەیەدا لە بەغدادەوە لیژنەیەک بێنە هەولێر بۆ ئەوەی هەفتەی
داهاتو دەست بە قۆناغی دوەم و جێبەجێکردنی سیستەمەکە بکرێت.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتە ڕو فۆڕمە نوێیەکەی خۆراک لە ڕێگەی ئەپی نێو مۆبایلی
هاوڵاتییان خۆیانەوە دەکرێت و ڕۆتیناتی نێو دائیرەکان ناهێڵێت، هەر کەسێک بیەوێت
منداڵی تازە لەدایک بو تۆمار بکات یاخود ناوی کەسێک ڕەش بکاتەوە کە وەفاتی کردوە
ئەوا لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە ئەو کارە دەکات.
باسی لەوەش کردوە ئەو خێزانانەی تا ئێستا فۆڕمی خۆراکییان نیە،
بە هەمان شێوە دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیان و ئەو ئەپانەی تایبەتە بە فۆڕمی
خۆراک، خۆیان تۆمار بکەن و فۆڕمی خۆراکیان بۆ دەکرێت.
1435 جار خوێندراوەتەوە