لیواکانی ئەلقەسام، باڵی
سەربازی حەماس ڕایگەیاند، لە کاردانەوە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی
مەدەنی لە کەرتی غەززە شاری ئەسقەلانیان بە 10 موشەک بۆردومان کردوە.
هەواڵ:KNNC
دوابەدوای موشەکباران کردنی ئیسرائیل حەماس
بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لە کاردانەوەی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل
بە 10 موشەک شاری ئەسقەلانیان کردوەتە ئامانج.
لای خۆشیانەوە
میدیاکلانی ئیسرائیل پشتڕاستیان کردەوەتەوە کە "حەوت موشەک لە کەرتی غەززەوە
بەرەو ئەسقەلان هەڵدراون" و بەپێ ئەو گرتە ڤیدیۆیانەش کە بڵاوکراونەتەوە
موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە.
هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل لە
زاری تەندروستی وڵاتەکەوە ئەوەشیان خستوەتە رو؛ موشەکەکانی حەماس چوار شوینیان لە
ئەسقەلان کردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لەزیانی ماددی زۆر برینداریش هەیە.
دوای هێرشە موشەکییەکانی
حەماس، سوپای ئیسرائیلیش ئەوەی پشتڕاستیکردەوە؛10 موشەک لە غەززەوە ئاراستی
وڵاتەکەیان کراوە و توانیویان ەپێنجیان پوچەڵبکەنەوە و بەهۆی موشەکەکانی دیکەوە زیانی مادی و گیانیش هەیە.
1311 جار خوێندراوەتەوە