ئیسرائیل: دانیشتوانی كەرتی غەززە كۆچ دەكەن

KNN : Kurdish News Network
03:45 - 07/04/2025
جیهان
+
-

وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت؛ بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی ئارام، دانیشتوانی كەرتی غەززە خواستیان لەسەر جێهێشتنی كەرتەكە هەی و بۆ ئەو مەبەستەش لە فڕۆكەخانەی رامۆنەوە كۆچ دەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


موشێ ئاربێل، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەهۆی زۆربونی خواستی دانیشتوانی كەرتی غەززە لە جێهێشتنی كەرتەكە و كۆچكردن بۆ ئەوروپا ژیانكردنیان لەو وڵاتانە، لە فڕۆكەخانەی رامۆنەوە زیاتر لە (16) گەشت ئەنجام دراوە.


وتیشی: ژمارەیەكی زۆر لە خەڵکی فەلەستین بەگشتی و بەتایبەتی دانیشتوانی كەرتی غەززە، کە زیان لێكەوتوانی تیرۆرن  خواستی رون بۆ کۆچکردن دەردەبڕن بۆ ئەوەی بتوانن لە یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا بەئارامی بژین.


وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری و رێکخەری چالاکییەکانی حکومەت رێگە دەدات و ئاسانكاری بۆ خەڵک دەكات کەرتی غەززە بەجێبهێڵن و پێدەچێت لەئایندەیەكی نزیكدا  خواستەكە زیاتربێت.

508 جار خوێندراوەتەوە