ئاکرێ؛ بەهۆی شەڕی نێوان دو بنەماڵەوە دوو کەس برینداربون

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 07/04/2025
کوردستان
+
-

لە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ، بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دو بنەماڵەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بریندار بو.

هەواڵ:KNNC

 

شەوی ڕابردو لە ناحیەی گردە سێنی سەربە قەزای ئاکرێ شەڕ لە نێوان دو بنەماڵەدا ڕویدا و بەهۆیەوە کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بە گولـلە بریندار بو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکیش سوتا و کەسێکی دیکەش برینداربو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی KNN، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی نێوان دو بنەماڵە بوە بووە و دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایش چونەتە شوێنەکە، کارمەندێکی ئاسایش بە گولـلە بریندارکراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاو کراونەتەوە لە شەڕەکەدا فیشەکێکی زۆر دەتەقێنرێت و هێزێکی ئەمنی زۆریش ڕەوانەی شوێنەکە کراوە بۆ ئەوەی شەڕەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

265 جار خوێندراوەتەوە