بۆ جاری دووەم دادگای
باڵای ئێران، داواکارییەکی پەخشان عەزیزی رەتکردەوە، کە داوای کردبو دوبارە
دادگایی بکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
مەزیار تاتایی، ئەندامی تیمی بەرگری لە پەخشان عەزیزی، لە پۆستێکیدا
لەسەر پلاتفۆرمی X ڕایگەیاند، دەستەی لێکۆڵینەوەی دادگای باڵا، بۆ جاری دووەم،
داواکاری دووبارە دادگاییکردنەوەی زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی ڕەتکردەوە کە لەلایەن
تیمی بەرگرییەوە پێشکەشکرابو.
لە سەرەتای مانگی یەکدا،
دادگای باڵای ئێران کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەیە، سزای لەسێدارەدانی عەزیزی
پشتڕاستکردەوە، سەرەڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.
رۆژی 4ـی ئابی ساڵی
2023 پەخشان عەزیزی و بنەماڵەکەی لە تاران دەستبەسەرکران، بەتۆمەتی پەیوەندی بە
(پژاک) سزای سێدارەی بەسەر عەزیزیدا سەپاند.
125 جار خوێندراوەتەوە