بەرپرسێکی باڵای پەکەکە
دەڵێت: ئەگەر تورکیا هێرشەکانی بۆسەر گەریلا ڕانەگرێت نە کۆنگرە دەبەستن نە خۆیان
هەڵدەوەشێننەوە، ئاماژە بەوەشدەدات ئەگەر تورکیا هەنگاوی یاسایی نەنێت پەکەکەش بەو
شێوەیەی ئێستا ناوەستێت.
هەواڵ:KNNC
مستەفا قەرەسو ئەندامی
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە و بەرپرسی باڵای پارتی کرێکارانی
کوردستان-پەکەکە لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی کرد و رایگەیاند:
تا هێرشەکانی تورکیا بۆسەر گەریلاکان بەردەوام بێت، پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە
و چەکدادان نابەستێت، بۆیە پێویستە تورکیا هەنگاو بنێت و هێرشە سەربازییەکانی ڕابگرێت
تا پەکەکەش هەنگاوی دیکە بنێت.
مستەفا قەرەسو
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە دەسەڵاتی تورکیا ئەو قسانەی سەبارەت بە پڕۆسەی
چارەسەریی و بنیادنیانی ئاشتیی کردویەتی بیانکاتە کردار و جێبەجێیان
بکات، تەواوی هەنگاوەکانیش بە یاسایی بکات، ئەگەر نا پەکەکە ناتوانێت بەم
شێوەیەی ئێستا بوەستێت.
334 جار خوێندراوەتەوە