ئیسرائیل: بەڵگەمان دەستکەوتوە ئێران دەستی هەبوە لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری حەماسدا

KNN : Kurdish News Network
06:34 - 06/04/2025
جیهان
+
-

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ یەکەمجار چەند نامەیەکی  نێوان ئێران و محەممەد دیف، فەرماندەی گشتی لیواکانی قەسام و یەحیا سنوەر، بەرپرسی حەماس لە غەززەی ئاشکرا کرد، کە تێیدا ئەو دوو بەرپرسەی حەماس جگە لە داوای هاوکاری  داوای 500 ملیۆن دۆلار دەکەن بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی سەردانێکیکردنیدا بۆ یەکەی هەواڵگری فیرقەی ئەمشۆت ، کاتز ڕونی کردەوە کە "دەیف و سینوەر داوای 500  ملیۆن دۆلاریان لە فەرماندەی سوپای قودس کردوە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل".

بەڵگەنامەکان مێژوکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2020 و 2021  و ناوبراو باسی لەوەشکردوە  ئەو بەڵگانە، بونی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و سینوار و دەیف دەسەلمێنێت، لە چوارچێوەی پشتیوانی تاران بۆ پلانەکانی حەماس  بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل.


وتوشیەتی؛ ئێران وەڵامی داواکارییەکی سینواری داوەتەوە و ئەو بڕە پارەیان پێداوە، و لە بەڵگەکاندا هاتوە سەرەڕای بارودۆخی ئابوری وڵاتەکە، بەڵام تاران بەردەوام دەبێت لە دابینیکردنی پارە و چەک بۆ حەماس.


ئیسرائیل کاتز وتوشیەتی "ئێران سەری مارەکەیە و گەرچی بەردەوام ڕەتی دەکاتەوە، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە دابینکردنی بودجە و هاندانی تیرۆر لە هەمو سێکتەرەکاندا، لە غەززەوە تا لوبنان و سوریا و کەناری ڕۆژئاوا و حوسییەکان لە یەمەن لە ژێر ئاڵای خواستێک بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێران چەندین جار ڕەتیکردووەتەوە هیچ زانیارییەکی هەبێت لەسەر ئەو هێرشەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023دا بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا نزیکەی هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 250 کەسی دیکەش دەستگیرکران.


وێنەی بەڵگەنامەکان؛

523 جار خوێندراوەتەوە