پزیشكیان: تا ئێستا تاران مل كەچی بۆ هیچ وڵاتێك دەرنەبڕیوە

KNN : Kurdish News Network
05:40 - 07/04/2025
جیهان
+
-

سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: تا ئێستا تاران مل كەچی بۆ هیچ وڵاتێك دەرنەبڕیوە، بەدڵناییەوە بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆنیش تاران بەهەر زەلیلی دەرنابڕێت و دانوستان بەهەر نرخێك بێت، ئەنجام نادات.



هەواڵ: (KNNC)


لە كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەكان و رێكحراوەكانی وڵاتەكەی، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی جیهان لە دانوستاندایە و تا ئێستا مل كەچی بۆ هیچ وڵاتێك دەرنەبڕیوە، بەدڵناییەوە بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆنیش تاران بەهەر زەلیلی دەرنابڕێت و دانوستان بەهەر نرخێك بێت، ئەنجام نادات.


وتیشی: مەبەست لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و بەكارهێنانی ئاشتیانەیە، ئەوەش لەسەر بنەمای فتوایەكی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران بنیاد نراوە، نەك تەنها قسەیەك بێت.



جەختیكردەوە، خواستی كۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەركردنی كێشەكانە و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ دانوستان دەربڕی بەڵام بەئەو مەرجەی فشار نەخرێتە سەر تاران.



لەسەر چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەردەوامن لە کارکردن لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ زانکۆکان و خوێندکاران بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی كە ئێستا روبەڕویان بوەتەوە.

32 جار خوێندراوەتەوە