سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر بانگهێشتی
فەرمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە واشنتۆن و بڕیارەلەگەڵ سەرۆکی
ئەمەریکا گفتوگۆی سەپاندنی باجی گومرگی و دۆسیەی ئێران و ئاگربەستی
غەززە تاوتوێ بکەن.
هەواڵ:KNNC
بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
لە واشنتۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
نەتەنیاهۆ لە سەردانەکەیدا لە ئەمریکا چەند پرسێکی
گرنگ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێدەکات لەوانەش رازیکردنی ترەمپ بۆ
پاشەکشەی لە بڕیاری سەپاندنی باجی زیادەی گومرگی، یاخود کەمکردنەوەی
بڕی باجەکە.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل و ترەمپ تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی بارمتەکان و جەنگی غەززە، پرسی ئێران
و ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکایە بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران.
لە دوای بونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ یەکەم کەس
کە بانگهێشتی وڵاتەکەی کرد، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بو، ئەم سەردانەی ناتانیاهۆش
دوەم سەردانیەتی بۆ ئەمریکا لە ساڵی 2025دا.
49 جار خوێندراوەتەوە