چین: ئەو باجانەی ئەمەریكا سەپاندویەتی زیانی گەورە بە وڵاتان دەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
06:27 - 07/04/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت: فشار خستنە سەر وڵاتەكەی لەلایەن واشنتۆنەوە رێگەیەکی دروست نییە بۆ مامەڵەکردن و ئەو باجانەی لەلایەن ئەمەریكاوە بەسەر جیهاندا سەپێنراوە، تەنها خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی واشنتۆن دەکات ئەوەش زیانی گەورە بە وڵاتانی دیكە دەگەیەنێت.

 

هەوڵ: (KNNC)

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: فشارخستنە سەر وڵاتەكەی لەلایەن واشنتۆنەوە رێگەیەکی دروست نییە بۆ مامەڵەکردن، ئەو باجانەی لەلایەن ترەمپەوە خراوەتە سەر كاڵاشمەكە هەناردەكراوەكان بۆ ئەمەریكا چەوساندنەوەی ئابورییە و زیانی گەورەی لە سەقامگیری و سیستەمی دارایی جیهانی داوە.

 

وتیشی: ئەو باجانەی لەلایەن ئەمەریكاوە بەسەر جیهاندا سەپێنراوە، تەنها خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی واشنتۆن دەکات و زیانی گەورە بە وڵاتانی دیكە دەگەیەنێت، ئەوەش رێگەیەكی هەڵەیە كە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی زیان لە سەرانسەری جیهان دەدات.

 

هەفتەی رابردو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا سەپاندنی باجی بەسەر كاڵاوشمەكە هەناردەكراوەكانی وڵاتان بۆ ئەمەریكا راگەیاند، یەكێك لە ئەو وڵاتانە چین بو كە بەڕێژەی لە (34%) قورسایی باجی خستە سەر بازرگانی نێوانیان، لای خۆشییەوە چین بەگرتەبەری زنجیرەیەک رێوشوێن وەڵامی واشنتۆنی دایەوە.

262 جار خوێندراوەتەوە