سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: تا ئێستا تاران مل كەچی بۆ هیچ وڵاتێك
دەرنەبڕیوە، بەدڵناییەوە بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆنیش تاران بەهەر زەلیلی
دەرنابڕێت و دانوستان بەهەر نرخێك بێت، ئەنجام نادات.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەكان و رێكحراوەكانی وڵاتەكەی، مەسعود
پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی
جیهان لە دانوستاندایە و تا ئێستا مل كەچی بۆ هیچ وڵاتێك دەرنەبڕیوە، بەدڵناییەوە
بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆنیش تاران بەهەر زەلیلی دەرنابڕێت و دانوستان بەهەر نرخێك
بێت، ئەنجام نادات.
وتیشی: مەبەست لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و بەكارهێنانی ئاشتیانەیە،
ئەوەش لەسەر بنەمای فتوایەكی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران بنیاد نراوە، نەك تەنها قسەیەك
بێت.
جەختیكردەوە، خواستی كۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەركردنی كێشەكانە و
ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ دانوستان دەربڕی بەڵام بەئەو مەرجەی فشار نەخرێتە سەر
تاران.
لەسەر چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، بەردەوامن لە کارکردن لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ زانکۆکان و خوێندکاران بۆ
چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی كە ئێستا روبەڕویان بوەتەوە.
149 جار خوێندراوەتەوە