کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە سلێمانی، بڕی 300 دەفتەر (سێ ملیۆن دۆلار)ی لە
هاوڵاتییان وەرگرتوە بەناوی ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، بەڵام خاوەنی
کۆمپانیاکە هەڵاتوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتیی لەبەردەم کۆمپانیایەکی گەشتیاری گردبونەوە و بەشێک
لەو هاوڵاتییانە بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنیان وت: ژمارەیان زیاتر لە 100
خێزانە و بەشێکیان زیاتر لە شەش دەفتەر دۆلاریان داوەتە کۆمپانیایەکی گەشتیاری بەمەبەستی
ئەنجامدانی مامەڵەی ڤیزای گەشتیاری بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام خاوەنی کۆمپانیاکە
هەڵاتوە و پارەکانیشیان دیار نەماوە و زۆرینەشیان وەڵامی مامەڵەکەیان رەتکراوەتەوە.
دەشڵێن: زۆرینەیان ماڵ، ئۆتۆمبێل، زێر و خانویان فرۆشتوە بۆ دابینکردنی ئەو
بڕە پارەیە، بەڵام زیاتر لە سێ مانگە دەستی دەستیان پێدەکرێت و نازانن داوای
پارەکانیان لە کێ بکەنەوە.
بە وتەی ئەو هاوڵاتییانە، ئەو کۆمپانیایە، پارەی ئەوانی بەکارهێناوە و
کردویەتییە بۆرسەوە و بازرگانی پێوەکردوە.
دەشڵێن: ماوەی سێ مانگە سکاڵایان تۆمارکردوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی
سکاڵاکەیان نەدراوەتەوە و کەسێکیش بە تۆمەتی بردنی ئەو پارەیە دەستگیراوە، بەڵام
بەبێ ئازادکراوە.
341 جار خوێندراوەتەوە