ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ لەچەند ناوچەیەکی هەرێم ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە، کەشناسی هەرێمیش هۆشداری دەدات.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان،
لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی
با مامناوەند دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە،
ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت, لەکاتەکانی بەیانی تاوە
باران و بروسکە هەندێک لەناوچەکانی بادینیان و سنووری قەزای ئاکرێ دەگرێتەوە، پاشان
بۆ کاتەکانی باران بارین بەشێوەی پچرپچر هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر
و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە.
کەشناسی هۆشداریشیداوە لەوەی بروسکەکانی سبەینێ
لە دەشتیایی و ناوچە بەرزەکان هەروەها لە لوتکەی شاخ و گردەکان مەترسیدار دەبێت.
63 جار خوێندراوەتەوە