كشتوكاڵی سلێمانی: لە قەرەداغ و گەرمیان زۆرترین باران باریوە

KNN : Kurdish News Network
04:36 - 08/03/2025
کوردستان
+
-

كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرایدەكات كە زۆرترین بڕی باران بارینی (24) كاتژمێری رابردو لە قەرەداغ و گەرمیان، كەمترینیشی لە حەوزی پشدەر تۆماركراوە.


هەواڵ: (KNNC)


بەشی كەشناسی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی بڵاویكردەوە؛ لە (24) كاتژمێری رابردودا زۆرترین رێژەی باران بارین بێجگە لە قەرەداخ كە بڕەكەی (29) ملیم بوە، لە گەرمیان باریوە؛ بەجۆرێك لە باوەنور (28.5) ملیم باریوە بەمەش كۆی گشتی باران باینی ئەمساڵی گەیاندوە بە (215.7) ملیم كە بەراورد بەبارانی ساڵی رابردو (122.3) ملیم كەمتر باریوە، هەروەها لە كەلار (27) ملیم و لە ناحیەی كفریش (23.5) ملیم باران باریوە.

 

 

ئەوەیخستوەتەڕو، بڕی بارانی (24) كاتژمێری رابردو لە سەنتەری شاری سلێمانی (11.8) ملیم بوە، كە كۆی گشتی بارانی ئەمساڵی گەیاندوە بە (299) ملیم، هەروەها لە قەزای دەربەندیخانیش بەرێژەی (14.2) ملیم و لە (قەزای شارەزور)  هەڵەبجەی تازە (16.4) ملیم باریوە.


بەشی كەشناسی لە كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، كەمترین بڕی بارانی (24) كاتژمێری رابردوش لە قەڵادزێ  بەبڕی (2) ملیم، بنگر بە (3) ملیم و رانیە بە بڕی (6.2) ملیم باریوە، ئەمە جگە لە ئەوەی كە بڕی باران بارین لە سەنگەسەر و ژاراوە رێژەكەی سفر بوە.

 

1007 جار خوێندراوەتەوە