ئەمەریكا: لەگەڵ هەسەدە سەرکردەیەکی داعشمان دەستگیرکرد

KNN : Kurdish News Network
05:43 - 08/03/2025
کوردستان
+
-

لە ئۆپراسیۆنێکدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە: لە رۆژی (6ـی 3)  هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەپشتیوانی هێزەكانی ئەمەریكا ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا و توانیان سەڵاح محەمەد، سەکردەی شانەی داعش لە دەوروبەری شحیلی رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیر بكەن.

 

ئەوەیخستوەتەڕو، لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەستییان بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆر و بڕێكی زۆر تەقەمەنیدا گرتوە.

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامداروە كە لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەردەوامانەیە رێگری لە دوبارە سەرهەڵدانەوەی تۆڕەکانی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدایە.

194 جار خوێندراوەتەوە