پیاوێکی فەلەستینی لەسەر ساردکەرەوەیەک
وەستاوە کە وەک بەلەمێکی کاتی لەبەندەری غەززە بۆ راوە ماسی بەکاریدەهێنێت.
هەواڵ: (KNNC)
بەئامانجی بەدەستهێنانی پاروە نانێك بۆ
خۆی و خێزانەكەی، دوای لەناوبردنی بەلەمەكەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، خالید
حەبیب، بە ساردكەرەوەیەكی كۆن بەلەمێكی نوێی دروستكردوە و لەبەندەری
غەززە بۆ راوكردنی ماسی بەكاریدەهێنێت.
ماسیگرەكە بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی
وتوە: بارودۆخ سەختە بەلەمێکی بۆ ماسیگرتن نەماوە، هەمو بەلەمەکان لەلایەن سوپای
ئیسرائیلەوە لەناوبراون، ئێستا هەمو بەلەمە تێكشكاوەكان لە بەندەری غەززە لەدەریاكەدا
کەڵەکەبون.
ماوەی زیاتر لە (15) مانگە، بەهۆی جەنگی
نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیلەوە، سوپای ئەو وڵاتە وەك ناوچەكانی دیكەی كەرتی
غەززە بۆردومانی دەكات، هەرلەبەر ئەوەشە كە ماسیگرەکان بژێوی ژیانیان لەدەستدا، وەک
تەواوی دانیشتوانی کەرتەكە كە ژمارەیان (2.4)
ملیۆن هاوڵاتییە بێ سەرچاوەی ژیان ماونەتەوە.
رێکخراوی (فاو)ـی نەتەوە یەکگرتوەکان
رایگەیاندوە: بەراورد بە ساڵی (2022) تێکڕای راوکردنی رۆژانە لەبەندەری غەززە بۆ (7.3)
لە نێوان (2023-2024) دابەزیوە، كە ئەوەش زیانی (17.5) ملیۆن دۆلاری لە ئەو
پیشەگەرانە داوە.
دوای ئەوەی لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی (2023)
بزوتنەوەی حەماس هێرشكردە سەر ئیسرائیل، جەنگ لە كەرتی غەززە رویدا، بەپێی ئەو
ئامارەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیەیندراوە؛ ژمارەی قوربانیانی
جەنگەكە (150) قوربانی لێكەوتوەتەوە، ئەمە بێجگە ئەو زیانە ئابورییەی لە كەرتی غەززەی
داوە، هەروەها ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە؛ ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشوەتە هەزار و (218)
گیانیان لەدەستدان کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بون.
86 جار خوێندراوەتەوە