میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاند، دۆناڵد ترەمپ
چەند بەرپرسێکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای لە کارەکانیان دورخستەوە، دورخستنەوەی ئەو
بەرپرسانە لەسەر راسپاردەی چالاکوانێکى توندڕەو ئەنجامدراوە.
هەواڵKNNC:
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە،
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پێشنیاری لۆرا لۆمەر چالاکوانی سیاسی توندرەو چەند
بەرپرسێکی ئەمنی وڵاتەکەی لە کارەکەی دور خستوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات ئەو چالاکوانە دڵسۆزی
و لێهاتویی ئەم بەرپرسانەی خستە ژێر گومانەوە.
لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی
سەرەرای ئەوەی لۆمەری بە نیشتمانپەروەرێکی گەورە وەسف کرد، بەڵام ڕەتیکردەوە کە
دورخستنەوەی ئەو برپرسانە پەیوەندی بە ئامۆژگاریەکانی لۆمەرەوە هەبێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، شەش بەرپرسى ئەنجومەنی
ئاسایشی نیشتمانی لەکارەکانیان دورخراونەتەوە، لەنێویاندا سێ بەرپرسی باڵا هەیە کە
راوێژ سەرۆکی ئەمریکا دەدەن سەبارەت بە پرسە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا بەتایبەتى لە ئۆکرانیا و غەززە.
59 جار خوێندراوەتەوە