ئەو 100 هەزار دینارەی لە موچەی خانەنشینان بڕابو لەم مانگەوە خەرج دەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 09/04/2025
کوردستان
+
-

لەم مانگەوە 100 هەزاری دینار بۆ موچەی خانەنشینان دەگەڕێتەوە و لە سبەینێشەوە ئامادەکارییەکانی لیستی موچەی مانگی چوار دەستپێدەکەن و هەفتەی داهاتوش داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد دەنێردرێت.

هەواڵ:KNNC

سەرچاوەیەک بە دیجیتاڵ میدیای KNNـی ڕاگەیاند: لە 1/1/2025، مانگانە بڕی 100 هەزار دینار کە وەک هاوکاری بۆ بژێوی ژیان بۆیان خەرج دەکرا، لە موچەی خانەنشیان بڕاوە.

 

بەپێی بەدواداچونەکانی پەیامنێری KNN، نوسراوی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەڕاوەتەوە و بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق لە موچەی مانگی چوار بۆیان خەرج بکاتەوە.

هاوکات بەپێی بەدواداچونەکانی KNN، لە 24 کاتژمێری داهاتودا سیستمی پەیرۆڵ چالاک دەکرێت و لەپاش ئەوەش بە هەفتەیەک وردبینی دیجیتاڵی لیستی موچە دەکرێت و هەفتەی داهاتو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی دەنێردرێت و لە 20 بۆ 21ی مانگدا لیستەکە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

کەی ئێن ئێن زانیشییەتی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردوە تەرازوی پێداچونەوە ئامادە بکەن و لە هەفتەی داهاتوشدا ڕاپۆرتەکە و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد دەکرێت.

سلێمانی- بڕیار نامیق

594 جار خوێندراوەتەوە