پزیشکیان: خامنەیی رەزامەندی لەسەر دانوستانی راستەوخۆ دەرنابڕێت

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 09/04/2025
جیهان
+
-

سەرۆک کۆماری ئێران رەتی دەكاتەوە كە وڵاتەكەی ویستی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەبێت و جەختیش دەكاتەوە كە خامنەیی رەزامەندی لەسەر دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریكا دەرنابڕێت.


هەواڵ: (KNNC)


لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتمانی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان، تاران تۆمەتبار دەكەن كە ویستی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام لەسەر بنەمای فتوای رێبەری كۆماری ئیسلامی، پێویستە بەرنامە ئەتۆمییەكە لەبواری ئاشتیدا بەكار بهێنرێت، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بەدوای بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمەوە نابن.


وتیشی: پێشتریش ئامادەییمان بۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەربڕیوە، بەڵام بەشێوەی ناڕاستوخۆ و بۆ ئەو مەبەستەش عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەیان راسپارد كە بەپێی رێنماییەکانی رێبەری باڵای ئێران، لەگەڵ نوێنەرانی ئەمەریکا لە عومان گفتوگۆ ئەنجام بدات.


سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە، وڵاتەکەی هەمیشە لە هەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکی ئاشتیانە و هاوسەنگە لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە ناوچەكە و جیهان.

424 جار خوێندراوەتەوە