وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاند: هیچ شەڕێکیان لەگەڵ چین ناوێت، بەڵام هەمو کارێک دەکەن بۆ ڕێگریکردنی لە هەڕەشەکانی سەر وڵاتەکەیان.
هەواڵ:KNNC
پێت هێگسێس، ڕایگەیاند، چین مەترسی بۆ سەر ئەمریکا و ناوچەکە دروست دەکات و دەبێت ڕێگری بکرێت لەوەی هەژمونی زیاتر بڵاوکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا وتیشی: ئەوان هیچ نیازێکی شەڕیان لەگەڵ چین نییە، بەڵام ئەو وڵاتە لە هەر یەک لە کەناڵی پەنەما و ئەمریکاى ناوەڕاست هەژمونی خۆی سەپاندوە و توانای سەربازی بەهێز کردوە و چەندین بنکەی دروست کردوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە پەنەما، کار دەکەن بۆ دەستەبەسەردا گرتنی کەناڵەکە، بەم نزیکانە ئەمریکا کەشتی سەربازی لە کەناڵەکە و وڵاتانی دەوروبەری بڵاودەکاتەوە.
342 جار خوێندراوەتەوە