ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند؛ بەمەبەستی گەڕاندنەوەی دادپەروەری ڕەنگە لە مانگی شەشی ئەمساڵدا، وڵاتەکەی بە هاوبەشی سعودییە دان بە دەوڵەتی
فەلەستیندا بنێت.
هەواڵ:KNNC
دوای لێدوانە بەردەوامەکانی ناتەنیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ لەسەر چۆڵکردنی غەززە، سەرۆکی فەرەنسا بۆ یەکەمجار باس لە دانان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەکات و قسەی بۆ یەکێک لە کەناڵی وڵاتەکەی کردوە
و جەختی کردوەتەوە؛ واقیعەکە وادەخوازێت هەنگاو بنێین بەرەو دانپێدانان بە دەوڵەتی
فەلەستین و لە چەند مانگی داهاتودا ئەو کارە دەکەین.
سەرۆکی فەرەنسا ڕونیکردوەتەوە؛ کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی
هیچ لایەنێکی دیاریکراو نابێت، بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەیە پێیان وایە ئەم کارە
دادپەروەرانەیە و وەک فەڕەنسا هەوڵ دەدەن بەشێکبن لە پشتگریرکردن لە دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لە داهاتویەکی نزیکدا.
ناوبراو وتوشیەتی؛ ئامانجیان ئەوەیە لە مانگی حوزەیراندا
لەگەڵ سعودیە هاوسەرۆکایەتی کۆنفرانسێک بکەن و هەوڵدەدەن لەگەڵ چەند لایەنێکی تردا هەنگاوی دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین
تەواو بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەم هەفتەیەدا ماکرۆن بەشداری لوتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ عەبدولفەتاح
سیسی سەرۆکی میسر و عەبدوڵڵای دوەم شای ئوردن لە قاهیرە کرد.
لە لوتکەکەدا تیشک
خرایە سەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و پاڵپشتیکردنی پلانی عەرەبی بۆ کەرتی غەززە
لەبەرامبەر پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و کردنەوەی دەروازەکان بۆ ئەوەی
ڕێگە بدرێت بە هاوکاری بۆ ناو ناوچە گەمارۆدراوەکە.
357 جار خوێندراوەتەوە