لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بەرپرسێكی حەمماس لە لوبنان کوژرا

KNN : Kurdish News Network
09:14 - 04/04/2025
جیهان
+
-

لە هێرشێکى ئیسرائیلدا لە باشورى لوبنان بەرپرسێکى باڵاى بزوتنەوەى حەماس و دو ئەندامى خێزانەکەى کوژران.

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوە لوبنانییەکان ئاشکرایان کرد، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر شاری سەیدا لە باشوری لوبنان بەرپرسێکی بزوتنەوەى حەماس بەناوی حەسەن فەرحان ناسراو بە "ئەبو یاسر"  کوژراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل شوقەیەکی نیشتەجێبونیان لە سەیدا کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون، کە ئەوانیش بەرپرسەکەی حەماس و کوڕ و کچەکەی بون.

لە دوای هەڵوەشانەوەی ئاگربەست لەگەڵ حەماس، ئیسرائیل سەرکردە دیارەکانی حەماسی لەناو بردوە

163 جار خوێندراوەتەوە