مانچستەریونایتد لە پرۆسەی گەڕان بەدوای گۆڵپارێزێك بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
10:35 - 07/04/2025
وەرزش
+
-

یانەی مانچستەریونایتد لە پرۆسەی گەڕان بەدوای گۆڵپارێزێك بۆ شوێنی ئەندریە ئۆنانا بەردەوامە.

 

وەرزش:KNNC

سەرچاوەكانی نزیك لە مانچستەریونایتد كۆكن لەسەرئەوەی ئەندریە ئۆنانا شوێنی لەیانەكەدا نابێتەوەو دواین رۆژەكان لە ئۆڵدترافۆرد بەڕێدەكات.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی زە سەن ئاشكرایكردوە رۆبین ئامۆریمی ڕاهێنەر داوای گۆڵپارێزێكی تری كردوەو دو ناوی ڕادەستی كارگێڕی یانەكەی كردوە تاكو كار لەسەر گواستنەوەیان بكات.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردوە بژاردەیەكی دیاری مانچستەریونایتد بۆ پێگەی گۆڵپارێزی فریدی وودمانی گۆڵپارێزی یانەی بریستۆنە كە لەم وەرزەدا لە 13 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بەخاوێنی هێشتۆتەوە پێش ئەوەی بەهۆی پێكانی پاژنەی پێیەوە لە یاریكردن دوربكەوێتەوە.

لەهەواڵی رۆژنامەكەدا هاتوە  ئاینسلی پێرسی گۆڵپارێزی یانەی بلاكبێرن بژاردەی دوەمی مانچستەریونایتدە بۆ شوێنی گۆڵپارێزە كامیرۆنیەكەی.

127 جار خوێندراوەتەوە