ئەنچیلۆتی ریمۆنتادا لە یاری گەڕانەوەدا بە قورس ناودەبات

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 09/04/2025
وەرزش
+
-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ریمۆنتادا لە یاری گەڕانەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە قورس ناودەبات.

هەواڵ:KNNC

لەوەڵامی رۆژنامەوانان لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند هەلی گەڕانەوەیان لە یاری گەڕانەوەدا كەمە، بەڵام هەوڵدەدەن هەڵەكانی یاری چون ڕاست بكەنەوە.

ئەنچیلۆتی راشیگەیاند راستی بڵێت ئەنجامی یاریەكە قەرەبوناكرێتەوە لەبەرامبەر تیمێكی تۆكمە كە یاریزانەكانی خاوەن توانایەكی جەستەیی بەهێزن.

ڕاهێنەرەكەی ڕیاڵ مەدرید وتویەتی قورسە ڕونكردنەوە بۆ هۆكارەكانی هەرەسهێنانی تیمەكەی لە یارییەكەدا بكات.

لەكۆتایدا ئەنچیلۆتی دەڵێت دوچاری شكستێكی بەئازار بون، چاوەڕێی ئەوەی نەكردوە، بەتایبەتی كە لەتایمی دوەمدا نەیانتوانی قەرەبوی گۆڵەكان بكەنەوە.

67 جار خوێندراوەتەوە