بەتۆمەتی کەمتەرخەمی
لە مردنی مارادۆنا حەوت پزیشک و رەوانەی دادگا دەکرێن.
هەواڵ:KNNC
دوای وەرگرتنی وتەی
خوشکە بچوکەکەی لەلایەن دادگاوە، حەوت پزیشکی پسپۆڕ بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و هۆکاری
مردنی مارادۆنا رەوانەی دادگا دەکرێن.
بەوتەی داواکاری گشتی،
حەوت پزیشک تۆمەتبارن بە کەمتەرخەمی پزیشکی، لەوانە پزیشکی نەشتەرگەری دەمار و پزیشکی
دەرونی و ئەو پزیشک و پەرستارانەی کە چاودێری ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییەیان کردوە،
ئەوان تۆمەتبارن بەوەی کە چاودێرییەکی پێویستیان پێشکەش نەکردوە، ئەمەش بووەتە هۆی
مردنی.
مارادۆنا، کە سەرکردایەتی
ئەرجەنتین بو بۆ بردنەوەی مۆندیالی 1986، لە 25ی تشرینی دووەمی 2020 لە تەمەنی 60
ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
89 جار خوێندراوەتەوە