ماتیۆی لاهوزی داوەر بەهۆی ڕیاڵ مەدرید خانەنشین كراوە

KNN : Kurdish News Network
11:06 - 23/03/2025
وەرزش
+
-

ماتیۆ لاهوز كە داوەرێكی بەناوبانگی ئیسپانی بو بەهۆكاری پشتگیریكردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید خانەنشین كراوە.

 

وەرزش:KNNC

 

ئاژانسی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە لەكۆتا هەفتەكانی خولی ئیسپانیای وەرزی 2022 بۆ 2023 لە داوەریكردنی یارییەكانی خولەكە دورخراوەتەوە.

ریلیڤۆ ئاشكراشیكردوە كانتالیگۆ سەرۆكی لیژنەی داوەرانی لالیگا بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەكانی ماتیۆ لاهوز لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید مۆڵەتی بەرێوەبردنی یارییەكانی خولەكەی لە داوەرە ئیسپانیەكە وەرگرتەوە، لەبەرامبەردا پێشنیازی بۆ كردبو كە لەژوری ڤاردا كاربكات.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكردوە ماتیۆ لاهۆز لەكاتی یارییەكاندا یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدی بەناوی خۆیانەوە بانگ دەكرد، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ یانەكانی تر ئاماژەی بەژمارەی یاریزانەكان دەكرد.

ماتیۆ لاهوز داوەرێكی بەناوبانگی ئیسپانی بو كە چەند جارێك یاری كلاسیكۆو چەندان یاری گرنگی چامپیۆنس لیگی بەرێوەبردوە.

323 جار خوێندراوەتەوە