سایتى گۆڵ محەمەد سەڵاح بۆ بردنەوەى خەڵاتى بالۆندۆر دیاریدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:35 - 02/03/2025
وەرزش
+
-

ناوى 10 یاریزان بۆ براوەى خەڵاتى بالۆندۆرى ساڵى 2025 ئاشکرادەکرێت و محەمەد سەڵاح بە پاڵێوراوى یەکەم بۆ بردنەوەى خەڵاتەکە دەستنیشانکراوە.

 

وەرزش:KNNC

 

سایتى گۆڵ ناوى 10 باشترین یاریزان و پاڵێوراوى بۆ بەدەستهێنانى خەڵاتى بالۆندۆر ئاشکراکردوە.

بەپێى ئەو سایتە محەمەد سەڵاح لە پلەى یەکەمدایەو پاڵێوراوى سەرەکى بردنەوەى ئەو خەڵاتەیە، هەروەها کیلیان ئێمباپێ و رافینیا پلەکانى دووەم و سێیەمیان گرتوە.

لەلایەکى ترەوە پلەى چوارەم بۆ لامین یامالى ئەستێرەى لاوى یانەى بارسێلۆنا دانراوە، هەروەها ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە پلەى شەشەمدایەو جود بێلینگهامى یاریزانى یانەى ریاڵ مەدریدیش پلەى حەوتەمى گرتوە.ا

95 جار خوێندراوەتەوە