كاتژمێر (9:15) خولەكی
ئەمشەو یاریگای جەوهەرە لە جەددە دەبێتە شانۆیەكی رازەوە بۆ بەرێوەچونی كلاسیكۆی
خولی رۆشن و تێیدا یانەی ئیتیحاد میوانداری هیلال دەكات.
وەرزش:KNNC
یاریەكە یەكێك دەبێت لەیاریەكانی
هەفتەی 21ی خولەكە و یاری رۆشتنی نێوان هەردو یانەش بەسودی هیلال و بەئەنجامی 3بە1
گۆڵ كۆتایی هاتوە.
یانەی هیلال دەیەوێت لەیاری
گەڕانەوەشدا سەركەوتن تۆماربكات ، تاوەكو جیاوازیەكەی لەگەڵ ئیتیحادی پێشەنگ بۆ تەنها
خاڵێك كەمبكاتەوە.
لەبەرامبەردا یانەی ئیتیحاد
كە 52 خاڵی هەیەو چوار خاڵ لەهیلالەوە دورە ، دەیەوێت بەبردنەوەی لەیاریەكەدا جیاوازیەكە
بۆ 7 خاڵ بەرزبكاتەوەو هەنگاوێكی دیكە لە بردنەوەی نازناوەكە نزیكتر ببێتەوە.
144 جار خوێندراوەتەوە